وەڵامی حەقیقی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
حەقیقی
1 خولەک
741 بینین
قاسید پەیامی دڵبەری دا، دڵ نەما خەمی
بەهبەهـ چ قاسیدێکی مەسیحادەمە، دەمی
«تاهیر» کە نووری دیدەیی تۆ و سەروەری منە
بۆ چاوی من میسالی کلە، خاکی مەقدەمی
مەنزوومەکەی گەیاند و برینم کولایەوە
ئاخر بە فکری چارە بە، لای تۆیە مەرهەمی
فەرمووتە بۆ نەهاتی، نەهاتی منە مەگەر؟
قوربان زەمانە هات و نەهاتە هەموو دەمی
کوا دێتەجێ لە زیندەگییا ئارەزووی دڵ؟
چونکە هەزار ساڵە دەڵێن موددەتی کەمی
حاشا لە شایەتی کە گەدا بم لە دەرکی تۆ
نایدەم بە مڵک و ماڵی جیهان، عومری ئەدهەمی
«کامیلناسناوی ئەدەبی» دەمێ لە یادی «حەقیقیناسناوی ئەدەبی» هەتا هەیە
ناچێتە دەر، هەمیشە لە بەرچاو و سەر دەمی