نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٤)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
699 بینین
لە ئەحواڵی «ئیمامی» گەر دەپرسن چۆنە بێ ئێوە!
سەری سووڕماوە، لەم کوێستانەدا بێ هەمدەم و نێوە
بکەن ڕەحمێ بە حاڵی، هەر بەحاڵ هێزی لەبەردایە
عەجایب گیری کرد لەم سەرزەمینەی پڕ کەژ و کێوە
مەڵێن: کوێستانە جێگای، لێی گەڕێن قشڵاغ و بژوێنە
بە ئینسان چی، کە حەیوان تێر دەخوات و خەڵکی بێ شێوە!
ئەگەرچی گیاوگژی ئەم سەرزەمینە سەوز و تێراوە
بەڵام بۆ من لە دووری ئێوە وشک و پڕ چڵ و چێوە
فیداتان بم، وەرن لوتفوو هەبێ، ڕۆژی هیلاکەتمە
نەیەن بێ نێونیشانم، بێنە لام هەر «کامیلناسناوی ئەدەبی»م نێوە