وەڵامی حەقیقی

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
حەقیقی
 1 خولەک  882 بینین
ئەوا سۆزەی بەیان دیسان پەیامی دڵبەری هێنا
نەسیمی ڕۆحپەروەر عەتری عوود و عەنبەری هێنا
شنەی بای مەرحەمەت دیسان لەلای کوێستانی «کانیبەنشوێن»
چ خۆش بۆنی هەڵاڵە و سوێسنە و سۆسەنبەری هێنا
نە زیندوو بووم نە مردوو نامەکەت ئاوی حەیاتی دام
نە قاسید بوو نە کاغەز ساقی ئاوی کەوسەری هێنا
لە وێنەی سونبول و لالە و گوڵ و گوڵئەتڵەسی و شەوبۆ
حەریر و ئەتڵەس و جەرسە و قەنەوز و مەخمەری هێنا
لە ڕووی نەخش و نیگاری پیرەکوێستانی تەبیعەت بوو
موهەندیس چوو نموونەی ڕامسەر و بابولسەری هێنا
سزد گر زنده‌ گردد مرده‌ از نامتفارسی مسیحئاسا
کەوا بۆ مەسکەنی «سەردار» نامەی سەروەری هێنا
عەزیزم شەرحی دووری تۆم شەوێکی تاکوو ڕۆژ نووسی
سبەینێ زوو قەڵەم ئیعلانی خەتمی دەفتەری هێنا
قیامی قامەتت بۆ ئەهلی دڵ قامی قیامەت بوو
قەتاری کۆچ و بارت بۆ موکریان مەحشەری هێنا
گڕی دڵ زۆر بەتینە وا زوو ناکووژێتەوە «کامیلناسناوی ئەدەبی»!
«حەقیقیناسناوی ئەدەبی» دەستەچیلەی دڵ، «ئیمامی» ئاگری هێنا