نامەی سەیید بۆ غالیب و ئاوات (١)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
825 بینین
«غالیبکەسحاجی سەید محەممەدی نوورانی، شێخی زەنبیل» و «ئاوات» دوو شەم بوون و دڵم پەروانەیەک
هەردەمە دوو جار دەسووتام من بەبێ پەروانەیەک
جارێ ئەو دەیبرد دڵم ئەو جارێ دەیهێنایەوە
دوو تەناف بوو بۆ دڵی تەنیام کە کردبوویانە یەک
دەست و پێی دڵ بەستراوە، تابی زنجیری نییە
تاقە هەودایەک بەسە بۆ دەست و پێی دێوانەیەک
بۆیە دوو ساقی بە دوو جام دێنە سەر ئاسۆی دڵم
دیارە بۆ مەستێک کەمە یەک ساقی و مەیخانەیەک
ڕەمزی عەشقە وا بە دوو سەییاد بە دووی سەیدێکەوەن
گەر نە تەیری دڵ ئەسیر نابێ بە داو و دانەیەک
من لەگەڵ خۆم و خودای خۆم عەهد و پەیمانم هەیە
بچمە سەر کەوسەر بەبێ وان نامەوێ پەیمانەیەک
«غالیبکەس» و «ئاواتکەس» دوو جانانەی منن، دڵ پێم دەڵێ:
تۆش دوو جار بمرە «سەیدناسناوی ئەدەبی»! هەرجارە بۆ جانانەیەک