نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٣)
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
843 مشاهده
چ خۆش بوو قاسیدی یار شێعری ئاودار و تەڕی هێنا
ژیاوە باغی هیواکەم، ئەوا بەرگ و بەری هێنا
هەزار ئەحسەن «حەقیقیشخص» عەنبەرئەفشانی دەکا شێعرت!
فیدات بم، قاسیدت موژدە و نەویدی خۆشتری هێنا
خەریک بووم من نساری ڕێت بکەم هەرچی مەڕ و ماڵە
کەچی ڕۆح هاتە پێش، ماڵ و مەڕی لادا، سەری هێنا
لە جوابی شێعری ئاودار و تەڕ و پاراوی تۆ «شاعیر»
بچووکی خۆت بە سەد زەحمەت دووسێ شێعری شڕی هێنا
بە عەزمی کوشتنی ئەو شەخسە ئەمنی دوور لە یاران کرد
برۆی تۆ خەنجەری کێشا، موژەی من نەشتەری هێنا
لە دووریت مردبووم، ئەمما نەسیمی لوتفی تۆ دیسان
مەسیح ئاسا دەگەڵ خۆی نەشئەیی ڕۆحپەروەری هێنا
کەوا پارچەی غەزەل دەبڕین لە دیوانی موحەببەتدا
ئەتۆ پشتی غەزەل دێنی، «ئیمامیتخلص» ئەستەڕی هێنا