نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٢)
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
767 مشاهده
گەر دەپرسی چۆنە کامیل؟ کاکە! دەردی کارییە
برسییە، بێ هێزە، گێژووێژە، کاری زارییە
رۆژ حەواسی پێ نییە، شەو خەستە وو تەنبەڵ دەڵێی:
کۆڵەکێشی کردووە، تاکوو سەحەر هاوارییە
وا بڵاو و دەرهەم و لەت لەت بوو وەک زولفی بوتان
فکر و ئەحواڵ و حەواسی، عەینی تۆوی شارییە
غەیری کوندی ماڵ خراپ و وشکەسۆفی ڕیشدرێژ
کێ دەڵێ ئەم وەختە خۆشە؟ گەرچی ئەمری بارییە
مام مەلاش ڕەببی کوتوپڕ بێ، هەدادانی نییە
کاری هەر قوولە و هەرایە، ئەم سەرە و ئەو خوارییە
خۆشییە لەو، چونکە مانگی خێرە، سەرفترەی هەیە
دەک بە زووخاوی ڕەشی بێ، هەر بە فکری زارییە
نان دەخۆم ئەمنیش بە قوززەڵقورتە، چا زووخاومە
گەر دەپرسی چۆن دەژی «کامیلتخلص»؟ برا! بێ عارییە