جەنابی کاکەمین دایم دۆعاگۆی بەژن و باڵاتم
داوای حوب و قورس (شەکۆلات) لە حەمەدەمین بەگی تیکانتەپە
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
1 دقیقه
1022 مشاهده
جەنابی کاکەمین دایم دۆعاگۆی بەژن و باڵاتم
بە عێلی حاجی سەرتیپە هەموو فەخر و موباهاتم
سەرم نەختێ گرانە، سەردڵم قورسە، دەمم وشکە
منیش زۆر ترسەنۆکم دایمەن غەرقی خەیاڵاتم
هەتا دەستم دەگاتە شار و بازاڕ و حەکیمی چاک
ئەگەر ماوە لەلات موحتاجی دوو دانە شەکۆلاتم