گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ

بەبۆنەی هاتنی حاجی سەید عەبدوڵڵای نەهری بۆ سابڵاغ و موکریان
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
 1 دقیقه  981 مشاهده
گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ
چرای ساداتی شەمزین هاتە سابڵاغاعلام
موبارەک بێ قودوومی حەزرەتی شێخ
شفایە بۆ نەخۆشی و قەلبی ناساغ
هومایە هاتە نێو ئێمە خودایە
لەنێو لابەی چەقەی کوند و قڕەی زاغ
موسوڵمانان بکەن تۆبەی نەسووحی
بە قەلبێکی سەحیح و بێ درۆ و ساغ