ئەی نەسیمی سوبحدەم وەی شارەزای دەشت و دەر

بەشێک لە شیعرێکی درێژ کە ئێستا نەماوە
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
 1 دقیقه  1240 مشاهده
ئەی نەسیمی سوبحدەم وەی شارەزایی دەشت و دەر
خۆم بە قوربانی شنەت بم هەستە زوو بە وا وەرە
زۆر دەمێکە ئارەزوومە وا بنێرم قاسیدێک
بۆ حوزووری خۆشەویستم بۆ سەرم تاجی سەرە
کاغەزێکت بۆ دەنووسم زۆر بە زەوق و ئاب و تاب
دەیدەمە دەستت بەڵان تۆ خودا زەریفی هەڵگرە