ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور

نامە بۆ مەلا محەممەدی ئەییوبی کە لە کاتی سەردانی تووبا خانمی خوشکی سەرداری بۆکان، جەوهەریی لە دەرەوە بەجێهێشتبوو.
از کتاب:
دیوانی جەوهەری
اثر:
جوهری (1875-1958)
 1 دقیقه  826 مشاهده
ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور
بۆچ ڕەفێقی خۆت بەجێهێشت و بەتەنیا چوویە ژوور
گەر دەڵێی تۆ ئەهلی عیلمی ئێرە جێگای تۆ نییە
خێر، لە حەق گەر لانەدەی هەر بۆ مەیە حۆر و قوسوور
داری تووبا سێبەر و بەرگ و بەری هەر بۆ مەیە
هەر دەبێ من بچمە ژێری و تۆ تەماشا کەی لە دوور
تاقەتی هیجرم نییە تۆخودا لە من دووری مەکە
یا ئەتۆ زوو بێرەدەر، یا فەرموو تا منیش بێمە ژوور