قارەمانی نەبەزی کوردستان

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  758 مشاهده
قارەمانی نەبەزی کوردستان
نە هەدادانی هەبوو قەت، نە وچان
نەبەزیی و نەتەزیی و نەکەوت
نە وەڕەز بوو، نە سرەوت و نە خەوت
تاوەکوو گرتیە باوەش پەرچەم
پەرچەمی دوژمنی هەر زۆر و ستەم
خاڵە ئەو شەخسە دەزانی کێیە؟
پەرچەمی ڕۆژی نەجاتی پێیە؟
وەک دەڵێن ڕۆڵەیی بارزانە یەقین
بۆ هەموو دەردی مە دەرمانە بە تین
هەلە هەل، کاتی خەباتە، گەلی کورد!
دوژمنی کورد بە هەلە گەردنی ورد
تۆ نەبی، کورد لە هەموو جێ پەستە
دەیخەنە سوورەقەڵا دەس بەستە
لەوێ نینۆکی هەموو دەردێنن
سەر و دەستی هەموو تێک دەشکێنن
وای لە ڕووحییە دەدەن تا دەمرێ
سەری نەبزێوێ بەوەی لێی دەکرێ