کەی بەهار وایە؟

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  857 مشاهده
کەی بەهار وایە گوڵم! خونچە دەمێ پێنەکەنێ
بولبولی دڵ بە شنەی خۆشی بەیانان نەشەنێ!
قەت بووە عاشقی وەک وی لە سبەی تاکوو شەوێ
بە تەما بێت و کەچی ماچێکی لێوی نەدەنێ؟
گوڵی ئەوساڵی وەریوە، گوڵی پاریشی چووە
مەگە کای پارەکە وەک ئێمە بە با کا بە شەنێ
پەڕوپۆی پاکی وەریوە لە خەمان، کوا مەلی دی
ببنە هاواڵی خەمی؟ تازە لە کوێ پێی دەگەنێ؟
ئەو هەژارە کە ئەوەند تامەزرۆ ماوەتەوە
مەکە لۆمەی کە لە نێو دڕکە، بە دۆش هەر دەژەنێ
ئەمنیش کوندم و هەر کوێیە دەچم وێرانە
وەکوو تاقتاقکەرە خۆم مامەوە لێرە بە تەنێ
ڕیشەکەی خەڵفی هیوای کاکی «ئیمامیتخلص» پرسن
وا پواوە، بە سەری ئێوە، بە فوو هەڵدەکەنێ