تۆبە بێ

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  742 مشاهده
من سەگێکی ڕووت و قووتی ڕانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
پەت لە مل، ئامادەباشی شوانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
تۆ تەبیبی حازیقی دەرد و بەڵای، من دەردەدار
دڵنەخۆش و چاوەڕێی دەرمانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
برسیی و بێواز و بێ هێزم، لە دەرکت کەوتووم
چاوەڕێی لوقمێکی چەور و نانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
گەر بڵێم لەو نەسلە پاکەم، خۆ درۆ ناکەم، بەڵام
ڕووی دەوێ لەو نەسلە بم، گاوانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
نیسبەتی خاشاک لەگەڵ گوڵزاری باغی جەننەتت
چۆن بکەم من؟ خاکی دەرکوبانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
تۆ شەهەنشاهی جیهانیی و ئەمیری ئینس و جان
من فەقیرم خۆ، گەدای دەربانەکەی تۆم، تۆبە بێ!
هەستە «کامیلتخلص» ڕوو دە دەرکی سەییدی سەروەر بکە
هەر بڵێ قوربان! سەگی ئاسانەکەی تۆم، تۆبە بێ!