ئاردی نێو دڕوو

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  868 مشاهده
نیشتمانی خۆشەویست! بۆ پارەپارە و لەت کرای؟
تۆ مەگەر جەرگ و دڵی ئەمنی، بە حەسرەت داڕزای؟!
هەرچی پارچەپارچە و لەت لەت بی، لای ڕۆڵەی وەتەن
هەر بەڕێز و حورمەتی تۆ، لای گەلت بەرزەقەڵای
تۆ بە دەستی دوژمنانت بوویە ئاردی نێو دڕوو
تۆ بە بای نەگبەت بوو وا هەر ڕۆژە بۆ لایەک برای
کۆچی لێقەوماوەکانت خوار و ژووری گرتووە
دێنەوە بۆ لات، دەزانن ئاخری هەر تۆ پەنای
هەر بە داخ و دەردی تۆوە پیر و لاو دەخولێنەوە
تۆ بە دەستی دوژمنانت گیانەکەم! بەش بەش کرای
سەد کەلاوە و لاڕووخاو و چاڵ و چۆڵ بی، نیشتمان!
بۆ گەلی ماڵکاول و بێچارە هەر جێگەی پەنای
من بە قوربانی کەژ و کۆی جوان و زەنوێرت دەبم!
تۆ بەهەشتی سەر زەوی، تۆ لابەری جەور و جەفای
ئەی شنەی خۆشی بەیانانت لە سەر لووتکەی چیا
لابەری دەرد و خەمە، تۆ هێنەری سەیر و سەفای
«کامیلتخلص»ی پیرت دەسەودوعایە بۆ ڕزگاریی تۆ
چونکە بۆ هۆز و گەلی ئاوارە هەر تۆ ڕێنومای