بەختی خەواڵوو
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1010 مشاهده
ئەو بەختی خەواڵووی من، تاکەی وەخەبەر نایە؟
من پیر و لەگوڕکەوتوو، ئەو کۆرپە و ساوایە
ئەو قەت وەخەبەر نایە، من نایە بەلاما خەو
ئاگان لە من ئەوشۆکە، ئەستێرە و هاوسایە
من وا لە وتان کەوتم، ئەو هەر لە گوڕوگاڵە
جارجار لە خەوا دەیکا، بۆ خاتری لای لایە
لای لایەیی ئەو کۆرپە، ناڵەی دڵمە بۆ وی
شێتە وەکوو مەجنوونە، بێ جێگە وو مەئوایە
لەیلایە مەڕامی وی، نایبینێ هەتا ماوە
تا جانەوەران خۆش بن، هەر مەیلی بە سەحرایە
ئەم خانووە پڕ مەینەت، ئەم قۆنجرە ڕووخاوە
چوارچێوەیی ناقاییم، نێوی چییە؟ دونیایە!
ژیر ئەو کەسەیە دەستی، هەڵگرتبێ لەم دونیا
کاسێکی بەتاڵە ئەو، هەمبانەیی پڕبایە
وەک هۆنەری زوو فەرمووی: سەرپاکی گڵاون ئەم
ئەولا بگرە «کامیلتخلص»، دەست هەڵگرە لەم لایە!