دزیومەتەوە
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
887 مشاهده
یار دڵی بردبووم شەوێک بەدزی
من بە ڕۆژێکی ڕوون دزیومەتەوە
تا قڕ و فڕ نەکا بە فیز و بڵێ
کۆرپەکەی من لە شیر بڕیومەتەوە
من قەریحەم فرۆشتبوو هەرزان
بە گرانتر بەڵام کڕیومەتەوە
چونکی قافیەم نەما، بە پاڵەپەسۆ
هاتم و گورجێ تێخزیومەتەوە
لە هەزار کەند و کۆسپ و بەرز و نەوی
لە سەدان چۆم و ئاو پەڕیومەتەوە
دێمە مەیدانی هۆنەرانی بەڕێز
پاییزە، وەک گەڵا وەریومەتەوە
گەرد و تۆزی گوڵم لە گوڵشەندا
بە پەڕوپۆی دڵم سڕیومەتەوە
کە نەخۆش بووم، بڕابوو کفنەکەشم
ئەوچەلیش خۆ شوکور دڕیومەتەوە
ئەوە «ئاواتتخلص» بوو ون ببوو لێمان
لە کەژ و کۆی ئەوین بوو، دیومەتەوە