کاسەی بەتاڵ

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  954 مشاهده
سەرێ شۆری نەبێ، کاسەی بەتاڵە
دڵێ عیشقی نەبێ، خرچێکی کاڵە
نە ئەو کاسە دەبێ پڕ تا قیامەت
نە ئەو خونچە دەگا تازە، مەحاڵە
خەزان لەو خونچە دا یا خوا بە بێ وەخت!
سەگی تێ ڕی لە کاسەی وا سواڵە!
سەرێ بێ شۆرە، سەرشۆڕ و کەسادە
دڵی بێ خۆشەویستی بێ بە کاڵە
بسووڕێن پێی لە دەشتێ شوان و گاوان!
بڵا کون کون ببێ ئەو تۆزە خاڵە!
خەریک بوو دڵ، منیش وەک خۆی لەگەڵ کا
وەها کاڵ و کرچ، بەم سینن و ساڵە
کەچی ناگا گەیشتم، بوومە «کامیلتخلص»
لە نێو بۆتەی ئەوین کەسبم کەماڵە