باڵای مەوزوون

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  813 مشاهده
نە تەنیا بەندەیی باڵایی مەوزوونت سنەوبەر بوو
عەلەم بوو، سەرو بوو، هەم نەیشەکەر بوو، نەخلی نەوبەر بوو
نە تەنیا گوڵ خەجاڵەت ما، لە ڕووی وا جوانی تۆ چاوم!
کەتان بوو، پەڕنیان بوو، گیانەکەم دیبایی ئەخزەر بوو
نە تەنیا شۆر و غەوغا بوو، کە دوێ تەشریفی تۆ ڕۆیی
بەڵا بوو، فیتنە بوو، ئاشووب بوو، غەوغایی مەحشەر بوو
نە تەنیا یاسەمەن بوو مەسخەرەی سیمین بەناگوێی تۆ
سەمەن بوو، نەستەرەن بوو، لالە بوو، نەسرین و شەشپەڕ بوو
نە تەنیا هەر ڕەقیب بوو کامڕان لەو زولفە پڕ چینەت
سەبا بوو، شانە بوو، مەششاتە بوو، عەنبەرچەیی زەڕ بوو
نە تەنیا هەر «ئیمامیتخلص» مات و مەبهووتی جەماڵت بوو
فوغان بوو، ناڵە بوو، خوێنی جگەر بوو، دیدەیی تەڕ بوو