پەروین

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  713 مشاهده
ئەوی وا خاکی ڕەشی بۆتە سەرین
ئەوە ئەستێرەیی ئاسمان «پەروینشخص»
گەرچی هەر تاڵی لە ڕۆژگاری چێشت
خۆ بەڵام هەرچی وتەی بوو شیرین
خاوەنی ئەم هەموو هۆنراوانە
سواڵکەرە ئێستە لەبۆ یەک یاسین
چاکە هاواڵی لەوی یادێ بکەن
دڵی بێ یارە، هەمیشە خەمگین
خۆڵ لە سەر چاو بە خودا ناخۆشە
بەردی سەر سنگێ گرنگە و سەنگین
هەرکەسێ گەورە و خاوەن ماڵە
هاتە ئەم جێگە فەقیرە و مسکین
هەردەمێ هات و ئەجەل هێرشی کرد
چارەیی دی نییە غەیری تەمکین