ئیحسان و ئیخلاس
از کتاب:
هەدیەی کوردستان
اثر:
جوهری (1875-1958)
1 دقیقه
1078 مشاهده
ئیحسان و ئیخلاس لە عیبادەتدا
هەردووکیان شەرتن بۆ پیاوی خودا
ئیحسانیش دەبێ مەعنای بزانی
عەمەلی پێ بکەی هەتا دەتوانی
ئیحسان ئەوەیە لە عیبادەتدا
زۆر بەئەدەب بی لە حزووری خودا
لە دەرکی خودا بە گەردەنکەچی
عیبادەت بکەی لە حەد دەرنەچی
زۆر بە تەوازع چاوان هەڵێنی
وا بزانی ئەتۆ خودا دەبینی
مەعلوومە کە تۆ خودا نابینی
ئەو تۆ دەبینێ، تۆ ئەو نابینی
ئیخلاس ئەوەیە لە عیبادەتدا
غەیری حەق کەست نەیە بە دڵدا
لە عیبادەتدا ڕیایی نەکەی
هەر بۆ خودای خۆت عیبادەت بکەی
هەرکەس ئەوەی خوێند لەبەری بکا
خێری دەگاتێ دوعام بۆ بکا
مانگی ڕەشەمە پازدەی ما زستان
نووسرا و تەواو بوو هەدیەی کوردستان
بە یادگاری پێشەوای مەنسوور
جەنابی قازی ڕەئیسی جومهوور
«جەوهەریتخلص» ئەتۆش هەڵێنە دەستان
بڵێ هەر بژی کورد و کوردستان