بۆ هاواڵی ڕۆیشتوو
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
852 مشاهده
لەو وەختەوە ڕۆیشتووە لام هێزی دوو ئەژنۆم
هاوڕەنگی گوڵی زەردم و هاودەنگی کزەی خۆم
پەروانەم و ئەمما نییە شەمعێ کە بسووتێم
خەم بوو، کە وەراندوویە لە من هەرچی پەڕوپۆم
یا بولبولم و نیمە گوڵی باخ و لە داخان
لەم قۆنجرە هێلانەیە وێرانەیە ناڕۆم
هەستە وەرەوە ڕۆحی ڕەوان، مایەیی ژینم!
هەرچێکی خەتای تۆیە، ئەمن دەیخەمە ئەستۆم
«کامیلتخلص» بەتەنێ مایەوە، ئەژنۆیەتی هاواڵ
بۆیە بە خەم و دەردەوە ئێستێ دەسەوئەژنۆم