دێوی سپی
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
823 مشاهده
خێڵی جحێڵی ڕۆیوە، پیری گەیشتە لام
ناچار ئەبێ بە پیریەوە بێم و بڵێم سەلام
میوان دەڵێن عەزیزە، دەبێ ڕێزی لێ گری
جا چۆن ئەمن لە دێوی سپی بگرم ئیحترام!
ئەو زۆر نەماوە لام و بەجێی هێشتم و هەڵات
نازانم ئەم چلۆن دەبێ، میوانی وا بەسام!
میوانی دوایییە ئەمە، پێم وایە ماوەیەک
لای من دەبێ مولازیمی ڕۆحە بە سوبح و شام
تا من نەبا لەگەڵ خۆ، بەجێم نایەڵێ دەمێ
یاخوا بە خێرێ، مۆری سپی مەرگی پێوەنام
سەرچاوەکەی ژیانمی کرد تاڵ بە هاتنی
بەفری سەرانە هاتووە، یا مووی سپی بوو؟ کام؟
هەرچی کە بوو، گرانە «ئیمامیتخلص» لە بەر دڵان
بۆیە بە جارێ وەک فەنەری تەخت، تێک شکام