بێچارەیە کامیل

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  982 مشاهده
بڕوانە چ بەدبەخت و چ بێچارەیە کامیل!
چەند دەربەدەر و بێکەس و ئاوارەیە کامیل!
چەند دڵ بەغەم و مات و پەرێشان و بڵاوە
چەندە لەکوڵ و زار و جگەرپارەیە کامیل!
ئەی خالیقی من، ڕازیقی من، دافیعی دەردم
ڕەحمێ، کە کوژەی حەسرەتی ئەم جارەیە کامیل
سەیری جگەرم، لەتلەتە، زووخاو دەدەڵێنێ
یەک کالبەدی کەوتوو و بێ کارەیە کامیل
مەیلت کە لە سەر دەربەدەری و قوڕبەسەریمە
یاڕەببی چ کارێکی بەم ئەسرارەیە کامیل؟!
هەرچی کە ئەتۆ مەیلتە، پێم خۆشە خودایە
بێ دەنگ و سەدا و قاڕەیە، بێ باڕەیە «کامیلتخلص»