سەروی نەوڕەس
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
813 مشاهده
بە ئاگری دووری تۆیە بوومە قەقنەس
نەماوە گیانەکەم، هیوام بە هیچکەس!
ئەگەرچی پیرم، ئەمما وەک مناڵان
دڵم دەشنێ لەبۆ سەروێکی نەوڕەس
ئەتۆ سەر تا بە پێ گوڵزارە باڵات
منیش سەر تا بە پێم یا خارە یا خەس
دڵم دەڕوا بەرەو باغی جوانیت
ئەگەر پەیدا بکا ڕۆژێکی دەسڕەس
بەرەو ڕووی گۆڕ ئەچم هەرهاکە زانیت
لە سەر تەرمم بنیشن داڵ و کەرکەس
بە ناڵین و سکاڵا و شین و گریان
لە قیسی چوو «ئیمامیتخلص» ژین، ئیتر بەس