ئەمە ژینە؟

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  956 مشاهده
تۆخوا ئەمە ژینە کە وەها کەوتمە شەشدەر؟
ڕێی چوونەدەرم هەر بە خەویش نایەتەوە بەر
هەرکەس بە هەواڵێک و بە سازێ لە سەمایە
ئەمنیش نە هەوام ماوە، نە ساز و نە هەم ئاوەر
خوایە چ تەلەسمێکە کە من کەوتمە نێوی!
چەند مەحکەم و بێ ڕێگەیە وەک سەددی سکەندەر
ئەعزام کە بە قوڕدا چووە، زیندانی بەڵایە
ئەم مەسکەنە جێی بێکەس و مسکینە سەراسەر
هەر چوومە دەرێ، خۆزگە بە ناوماڵێ دەخوازم
گەر دێمەوە ژوورێ، کەچی ئاواتمە بۆ دەر
زوو سەڵتەنەتم بوو، کەچی ئێستا ئەوە سەڵتم
جاران وەکوو شا بووم و ئەوێستاکە قەلەندەر
مەنفوور و سەگ و بێ ئەدەب و شەرم و حەیایە
هەرکەس بگرم من، چ بە نۆکەر، چ بە سەروەر
وەختە وەکوو دێوانە وە کێوی بدەم ئەوڕۆ
غەم قووتمە، غەم بەرگمە، غەم هەمدەم و یاوەر