بە سەرت
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
1118 مشاهده
گیانە، شمشیری برۆت خوێن دەڕژێنێ، بە سەرت!
ڕۆژی ڕووشت بە خودا، دڵ دەچزێنێ، بە سەرت!
من بە هۆی ڕووتەوە هاتم، کەچی شمشیری برۆت
کوشتمی بێ خەبەر و کردوویە خوێنێ، بە سەرت!
خوێنی من سوورە، لە سەر کوڵمەتە، مەیشارەوە لێم
لەگەڵ ئەو شیری برۆت کێشە بوو دوێنێ، بە سەرت!
یانی کوڵمت وەکوو ڕۆژە کە بە زولفی ڕەشی خۆت
داینەپۆشی دڵ و جەرگم دەکوڵێنێ، بە سەرت!
بەو هەموو سوێندە کەسی من، بە سەری تۆ، هۆنەر
ئارەزووی بوو کە موحەببەت بنوێنێ، بە سەرت!
گەر دەکێشێ لە منی غەمزەدە شیر، ڕۆژی ڕووت
ون کە، با ئاسوودە بم تاکوو سبەینێ، بە سەرت!
«کامیلتخلص» ئەوڕۆ بەکوڵ و جۆشە لە سایەی گوڵی ڕووت
وەکوو بولبول بە خرۆش خۆش دەخوێنێ، بە سەرت!