ئاڵا

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 2 دقیقه  1166 مشاهده
لەو پارچە سێ ڕەنگەی وەک باڵی هومای ئاڵا
هەودایەکی لێ بۆوە، فەوری لە ملم ئاڵا
ئەو ڕشتەیە تا مەحشەر، مەحکەم لە ملمدایە
کێشامیە ژێر سایەی، ئێستێکە بەبێ پەروا
پەروام نییە تا مردن، لەو وەختەوە دیتوومە
گرتوومەتە ئامێزم، هەر زاڵەیەتی بەدخوا
ئەو دارە چ دارێکە؟ تیری جگەری دوژمن
بڕوانە بە شاباڵی، چەن زاڵە بە سەر زاڵا
ئەو حاسڵە پێم وایە، گەنمم یەک و سەد دەبڕێ
بەو دوو گوڵە گەنمانە، وا دیارە لە ڕووی ئاڵا
نووکی قەڵەمی یەعنی، بینووسە لەبۆ دوژمن
بەو ڕۆژە لە ڕووی ئاڵا، مەعلوومە کە لێت قەوما
تەعریفی نییە ئاڵا، ئاڵایەکی ڕەنگینە
سوور و سپیی و سەوزە، ڕۆح حازرە بۆ سەودا
کاڵایەکی پڕ قیمەت، بۆ میللەتی کوردستان
نرخی بەدەر و زیادە، ئەمڕۆ لە سەر و ماڵا
هەر جێگەیێ ڕووی تێکا دەیکا بە گوڵ و گوڵشەن
دوژمن کە ئەوەی بینی، وەک جوو خمی لێ شێوا
ئەمڕۆکە لە گەردیگلانمکان ڕۆژێکە کە کوردستان
نەیدیوە هەتا ئێستا حاسڵ لە سەری ساڵا
ئەی کاکی «زرنگ»! شێعرت، پاکی وەکوو قەند وایە
تیفلی دڵی کوردستان، بۆی هەر لە گوڕوگاڵا
تۆ هاتی بە سەر هاتم، بۆ زیارەتی باڵاکەت
وا نووکی قەڵەم نووسی، تاریفی قەد و باڵا