ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
2 دقیقه
693 مشاهده
ئاواتی تازەی پێنجوێنی وێران
پێشکەش بە میری و بە کاربەدەستان
ئاخ ئەگوێزراوە بۆ ئەو پێدەشتە
ئەوساکە ئەموت پێنجوێن بەهەشتە
گردێکی لێیە پێی ئەڵێن «گەڵکە»
هەوارگەی هاوین بۆ شار بەکەڵکە
جێی وەسمان پاشااعلام و مەحموود پاشااعلام بوو
هاوین و پاییز زۆر دڵگوشا بوو
تەیارەخانە هەتا بەر بوو بان
بکرایە بە شار بازاڕ و دوکان
ئاو و چەشمەکەی وێنەی کەوسەرە
زیخ و بەردەکەی زێڕ و گەوهەرە
دوو جادەی قیرتاو ئەم بەر و ئەو بەر
فەرشی حەوشەکان بە بەردی مەڕمەڕ
سەرا و مەکتەب و خەستەخانەی جوان
چایخانە و گەڕاج لەم شان و ئەو شان
هەر وەکوو بەغدا ڕووبار لەبەریا
هەر ئاوێ پردێ بکرێ لە سەریا
بێن بۆ بینینی لە دووروڵاتان
یا لە بەغداوە یاخود لە شاران
زۆری پێناچێ وا ئەبێ بە شار
هەزار بێ ئەبێ بە هەشت نۆ هەزار
ئەو ڕێگا بڕوا ڕاست بۆ مەریواناعلام
بێ قۆرت و بێ پێچ وەک تیر و کەوان
بکرێ بە جێگای هاوینەهەوار
ناوبانگی بڕوا دیارە و دیار
لوبناناعلام لە چاویا وەک شارەزووراعلام بێ
بێن بۆ زیارەتی هەرچەندە دوور بێ
ئاشەمەکینە و چرای فەرەنگی
لەگەڵ سینەما بڕوانە دەنگی
ئاخ وەها ئەکرا، بە دین و ئیمان
نەک وەک بەنگەڵەی زستان کە دیمان
جێی چی بۆ گرتم دە هەزار دینار
سەد پارچە لەوح و سەد بار شووڵ و دار
ئەگەر کاربەدەست هیممەت بنوێنێ
ئاواتی موفتیتخلص وەک دار ئەڕوێنێ