وایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  687 مشاهده
لاوی کورد قوربانیدەر بێ شۆڕشێ بەر پێ دەکا
کاتێ تاریک بوون لەڕێی گەل وەک چرا خۆی پێ دەکا
ڕۆڵە ڕێی ئازادی میللەت خوێن دێ پرسی پێ دەکا
پێی دەڵێ من ئاوی داری حوڕ و ئازادیمە هەر
شین بکەم لەو نیشتمانەی بۆ هەژاران بێتە بەر
دارێ ئاو بدرێ بەخوێنێ بێشکە هەر بەردەدا
هەر بەخوێنە دوژمنی گەل دەست لە خاکت بەردەدا
فاشی دێ گەر خوێن نەڕێژی ئاگرت تێ بەردەدا
خوێن و تێکۆشان نەبێ لات دەبیە ڕووت و دەربەدەر
فەرقی کانی نێرە یا مێ شێر لەلانێ بێتە دەر
خوێنی سوورت گەر نەڕێژی یا لەبەند و هەندەران
دەبنە عەبدی خوێنمژان و دیلی دەستی نۆکەران
جا بەهێز و خوێنی سوورت هەڕوە شاخ و سەنگەران
ببیە لاوێکی بە «سام» بۆ کوردی مەردی پڕ هونەر
بۆ هەژاران خوێن بڕێژە تاجی ژینت بێتە سەر