بەو فیغان و دەردە بمرم عیشقی تۆ وا لازمە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  753 مشاهده
بەو فیغان و دەردە بمرم عیشقی تۆ وا لازمە
دێتە گەردەن بۆ گریبان کفنە کەی شانازمە
وا ئەجەل هات بیکە بەر من هەدیەیی مومتازمە
حەسرەتی دووری فیراقت خۆم هەر دەم دڵخوازمە
سەوتی بولبول وا لە حەسرەت نەغمە و ئاوازمە
وا لە دنیا کۆچەکەم من هاتمە وەختی ئینزیمام
هەرچی خۆشی بوو کە نەمدی شاهیدە وەسفی کەلام
جارەکی ئەو یارە شۆخە بۆ سەرێکی لێ نەدام
عودی خوسرەوشخص جامی جەمشیدشخص جەیشی ئەسکەندەرشخص تەمام
پاکی بۆ خۆشی لە کەیف و خەندەیی گوڵنازمە
پاکی بابی گەر بفەرمووی قیمەتی کانی بەجەنگ
دەیخەمە لەرزین و تەنگی بەو لەپ و چەنگی قوڵەنگ
گیو و ڕۆستەم بێنە مەیدان ئەهلی ناگاتێ بە دەنگ
جەنگی هیتلەرشخص جەیشی یابان هەڵمەتی تورک و فەڕەنگ
هەر بەشی حەملەیەکە بۆ من وەک مژەی سەربازمە
بێ نەمامی قەددی شۆخت ژین و خۆشیم بۆ چییە
خەو بەبێ تۆ مەرگە بۆ من حۆری دنیام بۆ چییە
جەننەت و دۆزەخ بەمن چی ئابی عیشقیم نۆشییە
موڵکی ئێرانمکان و فەرەنگ و میسرمکان و ڕۆممکانم بۆ چییە
من کە کوشتەی زوڵفی چین و چاوەکەی پڕ نازمە
غەیری ناخۆشی لە دنیا زۆر و کەم هیچم نییە
خۆ وەکوو شاهی سولەیمان دێو و عیفریتم نییە
عیلمی ئاسەف حیلمی یوسفشخص سۆزی یەعقوبشخصم نییە
چی بکەم چارم لە دەست چوو سەبری ئەییووبشخصم نییە
بۆ نەمامی قەددی شۆخت وەک تەیر پەروازمە
جار دەڵێم بێ ڕەحمە یارم وا بەخۆم لۆمەی دەکەم
جار لە تەکیە هەڵپەڕین و دێم دەڵێم تۆبەی دەکەم
جار خەیاڵی دوو بەدوینە ئاخ و سەرکۆنەی دەکەم
بەعزێ جاران ڕوو لە خۆشی کەیف و بەزمی شۆخەکەم
بەعزێ جاران وا لە بەڕیە بۆ لەیل هەرگازمە
گەر ببینی حوسنی لەیلا عالەمی سەر ڕووی زەمین
دەبتە دێوانە و دەڵێتن یا ئیلاهولعالەمین
چۆن دەبیتن وا موزەییەن غەیری فیردەوسی بەرین
تاجی کەیکا جامی جەمشید تەپڵی ئیفلاتون یەقین
بڕبوت و چەنگی فەریدون عود و چەنگ و سازمە
وا لە سەحرا هات و چوونی شیرینی ئەو ئاهوە
هەر لە دەورم وا دەسووڕێ دڵ ببا ئەو جادووە
پێی دەڵێم توخوا نەجاتم دە بەکوشتن تا زووە
هەر بەمنداڵی کە «سامیتخلصت» وا بەعاشق خوێندەوە
شاخی هیجرت تاکوو مردن ڕێگە و هەورازمە