سوپاسی خوا ئەکەین و شوکری عیززەت
بۆ مەعرووف جیاوک
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
1 دقیقه
1092 مشاهده
سوپاسی خوا ئەکەین و شوکری عیززەت
کچی پێنجوێناعلام بە مەکتەب گەییە عیززەت
هەناری کچم و لیمۆ وا بە زستان
ئەوا بەم موژدەیە گیان هاتە بەریان
بە ڕاستی ڕۆحی خستە شاری پێنجویناعلام
کچانمان بانگ ئەکەن وا ئێستە زیندووین
لە نووری ڕۆژەوە مانگ شوعلەدارە
جیاوک خۆش بێ عیززەت وا بە کارە
خودای گەورە ئەمانە هەر بمێنن
کە وا تۆوی ژیانمان بۆ دەچێنن