سوپاسی خوا ئەکەین و شوکری عیززەت

بۆ مەعرووف جیاوک
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  819 بینین
سوپاسی خوا ئەکەین و شوکری عیززەت
کچی پێنجوێنناوی تایبەت بە مەکتەب گەییە عیززەت
هەناری کچم و لیمۆ وا بە زستان
ئەوا بەم موژدەیە گیان هاتە بەریان
بە ڕاستی ڕۆحی خستە شاری پێنجوینناوی تایبەت
کچانمان بانگ ئەکەن وا ئێستە زیندووین
لە نووری ڕۆژەوە مانگ شوعلەدارە
جیاوک خۆش بێ عیززەت وا بە کارە
خودای گەورە ئەمانە هەر بمێنن
کە وا تۆوی ژیانمان بۆ دەچێنن