مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا

لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 2 خولەک  1012 بینین
مەیکە بە ئەسبابی ژین، جببە و ڕیش و عەبا
مەیکە بە دەسمایە تۆ سوننەتی وەختی زوحا
نوێژ و عیبادەت ئەگەر کەسبی لەگەڵ تێ نەخەی
قەڵبە زەڕ و زیوی تۆ ناچێ لە قاپی خوا
نوێژ و عیباداتی تۆ کوفرە نەوەک مەعسیەت
بێتە حوزووری خوا نەک بە یەقین بۆ ڕیا
قاچ و دەس و چاوی ساخ، گەر بەشەری بیخە کار
مننەتی عالەم بە هیچ، هەر لە وەزیر تا بە شا
نێری بە شێری بژی خۆت مەکە ڕێوی بە زۆر
ڕوومەکە دەرگای هەموو بەگلەر و شاهـ و گەدا
ئێستە وەلی نیعمەتی تۆیە ژنی نیوەڕیس
بێنە نەزەر بیستنی قەترەیە شەرم و حەیا
غیرەتی ژن بێنە سەر هەڵمەتی کارێ بدە
هەر وەکوو کوێر ---دەقی نائاشکرا ڕامەکشێ لابەلا
بۆ تەمەڵی کوردەکان یەک لە یەکی چاترن
خەو لە هەموو کەس ئەخەن تەکیە لەگەڵ خانەقا
دەف کە تەوافی ئەکەن فەرقی لەگەڵ دمڵەکا
پانە ئەم و ئەو خڕە هەر دوو یەکن بۆ سەدا
گەرچی شوکور ئێستە وا تازە ئوسووڵێ هەیە
دمڵەک و دەف لابرا تەپڵە لەجێی هەردوو لا
ئەو کەسە ڕووسوورە وا خزمەتی قەومی ئەکا
خوێنی لەسەر خاکی خۆی ڕژت و بە غیرەت کوژرا
شیعر و مەقالاتی من کوفرە لەلای بێ خەبەر
بۆیە مودەعین بە من تاقمێ شێخ و مەلا
کەی لە دڵت موفتیاناسناوی ئەدەبی هەر وەکوو بەحری موحیت
قەترەیێ لەم بەحرە بوو ئێستا لە دنیا ڕژا