خودایە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
765 مشاهده
یاڕەب تا کەنگی هەژاری و لەنگی
وا باری من بێ بێ هێزی و لەنگی
بێ کەلک بویم هێزم بڕاوە
ڕەحمم پێ بکە و بێ گۆرە ڕەنگی
لەناو ئازارا نەمماوە قەرار
داوات لێ دەکەم ئەوا بەدەنگی
لێ پاڕانەوە ئەی خودای مەزن
هاسانە لەلات پیربوون و شەنگی
هەرچەند ڕوو ڕەشم لە دەرگانەی تۆ
نەجات لەدەستی دیوان و زەنگی
سامیتخلص ڕووی لێتە تا خەلاسی کەی
لەدەستی پیس و گرژ و دەبەنگی