گورگ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  422 مشاهده
خراپەم دەڵێن خراپەم بێ شک
بەڵام لەبرسان نەم ماوە مێشک
گەر برسی نەبم بۆچی وا دەکەم
بەرخ و مەڕ لێکدی تەوەللا دەکەم
دە تێرم بکەن هەر وەکوو کەران
گەر بارم نەبرد لەبۆ هەندەران
هەینێ تێم بەردەن سەگ و گوڕیەکان
کە پاستان دەکەن بەهێسک و بەنان
لەوەی ناپرسی خاوەنی چۆنە
هەرچەند پیاو کوژ و دزێکی مۆنە
سەگەکمان نەدیت بەدز بوێرێ
یان بەپڵینگێک وە یا بەشێرێ
زۆرجار وا دەبێ پیاوی باش دەگرێ
وەیان منداڵێک لەبۆ نان دەگرێ
پیشەیان وایە سەگان بەزۆری
سواڵ کەران دەگرن یان شەل و کۆری
یا دەبنە سەگی زینا کەرێکی
دەگرن پیاو چاک و موحتەبەرێکی
چاکان زۆر دەگرن بۆ پیاوی خەراپ
یان بێوەژنێکی فێڵباز و چارقاپ
سەگیش لەبۆ خۆی چاکی دەزانی
خاوەنی دزە بۆ پاسەوانی
لەترسی خۆیتی وا نانی دەدا
لەماڵ دزراوێک وا هانی دەدا
دەزانی کەسێک نانەکی دەنێ
خەلقی بۆ نەگری ئیتر نای دەنێ
هەر بۆیێ لاتان سەگێک باشترە
لە ئینسانێکی بەپاداش ترە
چونکە نان دان تان لەبۆ خوا نییە
. . . . . . . . . .متن نامشخص
چاک و خراپتان لێک بووینە دوژمن
خۆشتان خەراپن بۆ دێنە گژمن
کەیفتان پێ بێ خێری پێ دەکەن
خۆشیشتان نەوێ پشتی تێدەکەن
ئەمەکی سەگ و چاکەی تۆ هەردووک
بۆ کەیف و نانە بۆکاری چروک
خەراپی خۆتان بۆچی نابینن
لەکاری خۆتان کەمێک ڕامێنن
سەگ بۆ کولێرە و تۆ بۆ غەیری خوا
بەغەیبەت کردن گۆشتی یەک دەخوا
یەکدی دەشکێنین بۆیەک چا نەبن
نەک ڕێی خودا و ئەوەی پاک نەبن
لاتان باش نەبی پیاوێکی دانا
سەت پێ باشترە بە سفڵەت دانا
نانی دەدەیێ مەحت و پاست کا
دەنا سفڵەیە نابی پاست کا
باسی مەڕ ناکەن لە سامی گورگان
مەڕ بەخێو ناکەن لەبۆ بێ بەرگان