کەڕاتی باش نییە سامی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  347 مشاهده
خۆت وا نەزان و وا بێ هۆش مەکە
لە ئینسانی باش حەچە و هۆش مەکە
ئەتۆ لەلای خۆت خاوەن پێڕەوی
کەچی دەبینم سەگت پێ ڕەوی
نەمماوە قەرار من لە تاوانت
بەرانبەری من زۆرە تاوانت
جارێک لەگەڵ من دوو قسەی خۆش ناکەی
دڵی خەماوی جارێک خۆش ناکەی
لایەک عاشقان لەگۆڕ دەنێژی
لەلایەک گوڵی باغان دەنێژی