بزانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  569 مشاهده
ئەو میوە تەڕەی خاوێن و پاکە
دیارە پەروەردەی لە جەرگی خاکە
هەر خاکیش دەیخوا بۆی دەبتەوە خاک
زۆرن لەوانەی دوورن لە چاکە
دەڵێن ئیدی خوا بەری ئاو و خاکە
پاش مردن گیانی لەناو ئەفلاکە
ئەدی ئاو و خاک گەر گیانی نەبێ
خواردن و خواردنەوەی بۆچی کەلاکە
گەر پانیان هەیە کا جێی گیانی وان
بۆچ وا لە بەخشین سەخی و بێ باکە
بەخشندیی گیان جێگەی سەرسامە
چۆن هێندە سەخی و مەرد و چالاکە