مەستی لەیلامە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  324 مشاهده
هەرگیز خەیاڵی ئەستۆنە دڵم
بێهۆش و کاسی شەو بۆتە دڵم
گەوهەری عشقی نازی چاوبازە
دەزانی کەوا هی خۆتە دڵم
خەنجەری موژەی خوێنڕێژی عاشق
لەت لەتی شیری ئەبرۆتە دڵم
مەلحەمی لێوی شەکەرباری تۆ
چوونکی ڕۆژ و شەو لە ڕووتە دڵم
جگەر سووتاوی تۆمە بێ پیرەو
برژاوی خاڵی پشکۆتە دڵم
نازانم کەوا زانیتت ئەتۆ
هەر لە هەنگاوی شەو و ڕۆتە دڵم
سامی وا باغانی سینەکەی سی بات
لەگەڵ باغەوان وا جووتە دڵم