ئەی لاو

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  469 مشاهده
ئەی لاوی تازە هەتاکوو ماوم
بگرە دوو دەستی کور و شکاوم
ئیمڕۆ بە نرخە یاری ئەی جەوان
بۆ پاشەڕۆژی نیشانە و ناوم
***
ئێستا هەژار و چەماو و کەچم
بژیم چەن ساڵێک لەکیست نەچم
پاشی خۆم سوودم نابێ لەبۆ کەس
کو حاجی ڕۆیی منیش وا ئەچم