پێشوونان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  323 مشاهده
تۆز لە قوڕێ هەڵناستێ قسەی پێشوو تەواوە
نێرە گورگ چۆن دەزێ لە کام مێژوودا زاوە
کامە زانا ئەتوانێ بڵێ قسەت وا نییە
هیچ زیانی لێ کەوت و ڕژا یاخود شکاوە
کامە پیتۆر دەتوانێ هیچم بۆ خڕ کاتەوە
یان بیری لێ هەڵقەنی و یان بیری پڕ کاتەوە
یان شتێکی لێ فێر بێ، یان بتانێ فێری کا
یان پاکی لێ قەزانج و یان پیسی بشواتەوە