هەر وام دیوە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
467 مشاهده
ئەوی بڕوا کا و بیری کڕایە
هەر وەکوو ئاشی ئاو لێ بڕایە
مەڵێن لە پێشان خەباتکەرێ بوو
لە بەند و لێدان زگی دڕایە
ئێستا بیبینە خاوەن خەزێنە
مێشکی لەت لەت و چۆن هەڵ زڕایە
پێشان وەک لەق لەق، قرتە قرتی بوو
دەتگۆ لغاوەی هەڵپچکڕایە
مەرامی گو بوو هەر زگ پڕکردن
بۆیە لە مێژوو سامی نەمایە