بەخوا ئەوە تێپەڕی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  307 مشاهده
دڵ ڕووناکی خاوەن بڕوا
هەر چی کە هات دەبێ بڕوا
ئەوی ئێستاش کە دەیبینی
ئەوەش دەڕوا، ئەوەش دەڕوا
سەرمایەدار، خاوەن تەلار
ئەوەش دەڕوا، ئەوەش دەڕوا
برسی و هەژار، تێر و دڵخۆش
ئەوەی دەڕوا، ئەوەش دەڕوا
مانی سامیش خۆش و ناخۆش
ئەوەش دەڕوا، ئەوەش دەڕوا