فرسەت لەکیس مەدە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  293 مشاهده
نە پەلە شتێکی باشە، نە تەمبەڵیی مام وەستا
هەرچی تەمبەڵ بوو تێچوو، هەرچی پەلەی کرد وەستا
مردی کە مرد تێپەڕی، بە تۆ زیندی نابێتەوە
بیروبڕوای زانیاری بە کەس مەحف نابێتەوە
وەکوو خاکە بۆ گوڵدان زانا دەیزانی بێ شک
ژینی سوڵتانی سەرە کە کورد پێی دەڵێ مێشک
ئەوە عارد و ئاسمان، مانگ و ئەستێرەی داوە
هەتا بیزانی عالەم، هێشتا هەر زۆری ماوە