چاوی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  520 مشاهده
دوو چاوی کاڵە، سوخمەکەی شینە
ڕوومەت بەخاڵە، خوێنی شیرینە
ترسێکی ناکا لە خوا بترسێ
لە خوێنی عاشق چەنگی بە خینە
***
لەبن سوخمەکەی دوو خونچەی گوڵە
لار و لەنجەکەی بەناز و شلە
دڵ ڕادەکێشێ بەندی داوی کا
بەو زولفە خاوەی ئارامی دڵە
***
بۆ کەیف و سەفا دڵم ژیر کەوە
بە یادی وەفا سامیتخلص بیر کەوە
گوڵخونچە و بولبول لێک دی ڕەنجاون
تۆش لێم مەڕەنجێ دڵ زنجیر کەوە