چ حاڵێکە لە من ڕوویدا لەبەرچی من پەرێشانم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  438 مشاهده
چ حاڵێکە لە من ڕوویدا لەبەرچی من پەرێشانم
لە داوی زوڵفی تاتامە لەناو حەپسی زەنەخدانم
بە سەر باغی ئیرەمدا دڵ هەڵاواسرا وەکوو هاڕوت
لە جووڵەی ئەژدەری دوودوو کە بێهۆش و بیابانم
تەمات وایە سەلیبم کەی نەزانێ کەس بە بێدەنگی
بە بەرزیش من دەڵێم هاوار نیشانەی تیری موژگانم
لە لایەک غەبغەبی نارنج لەگەڵ خونچە حەشریانە
لە لایێ ناڵەیی بولبول لەگەڵ خونچەی لەباغانم
غەریبێکی وەکوو من بوو کە کەس نایێ بە هاوارم
لەبەرچی دەمکوژی جانا لەبۆ تۆ سینە بریانم
چ دینێکە کە گرتیتت لەگەڵ من بۆ بە بێ مەزهەب
وەکوو یەعقووب لەبۆ یووسف بە ڕۆژ و شەو لە گریانم
ئەگەرچی تۆش مەسیحایی لە عیشقی تۆ منم دووچار
لە لات جائیز بوو کوشتنی من بە توهمەی وەی موسڵمانم
تەوەللا بوو لە من لەیلا کە حوکمی دا بە کوژرانم
لە یەخسیریی منی بێکەس کە کوردێکی هەراسانم
دەڵێ زاری مەکە سامیتخلص کەنیزێکی لەبۆ شەوبۆ
سەباخەملا بە پەرداغی لەبۆ یار و عەزیزانم