ئەو ئاهویی سەحرای چینە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
449 مشاهده
ئەو ئاهویی سەحرای چینە
بۆ بێ ڕەحم و وا بێ دینە
ڕەحمێ ناکا بە حاڵی من
چی لێقەوما ئیقبالی من
با پێکەوە من و بولبول
هەر بناڵین بۆ خونچەی گوڵ
ئەو بۆ خونچە و من بۆ غەزال
هەردووک وەک یەک وێرانە ماڵ
هەردووک وەک یەک شەو لە ناڵین
چاوەڕێی مژدەی ویساڵین
بولبول خەوت و گوڵ پشکووتن
ساقی و موتریب تاک و جووتن
دڵ لەناو حەسرەت تاواوە
بۆ من بۆ ئەو دان و داوە
هەر بۆ من بوو دانی داوی
سامیتخلص بووە خوێن ئاوی چاوی