چەند خۆشە فەسڵی بەهار گوڵ وا دڵان دەدوێنێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
554 مشاهده
چەند خۆشە فەسڵی بەهار گوڵ وا دڵان دەدوێنێ
خونچە بچنین جاربەجار بولبول دائیم بخوێنێ
لە باغی ڕەیحان و گوڵ چریکە و دەنگی بولبول
هەرچی پێک بێنێ دوو دڵ دەرگەی کابەی دژێنێ
جا بنۆشین دەم بە دەم نامینێ دەرد و ئەلەم
تاجی کەیبی و جامی جەم یەخەتی لێ دەدرێنێ
لەگەڵ یاری نازانین هەر بە قاقای پێکەنین
بکەین یادی گوڵ چنین غەم لە دڵان نامێنێ
جا نەسیم بێ جاربەجار بیهەژێنێ شەدەی لار
سەد سوفی بی و تۆبەکار بەخوا تۆبەی دەشکێنێ
تۆ یاری وەفاداری بەسیە ناڵین و زاری
بە خوا فەسڵی بەهاری بۆ تۆیە گەر بمێنێ
کراس کەتانی سوخمە ئاڵ برۆ کەمانی چاو غەزال
گەر ببینی دێ شەماڵ پەرچەمان دەهەژێنێ
لەبەر لۆمەی ڕەقیبان ناگرێ قەدری غەریبان
ئەو بێ دینەی بێ ئیمان دڵیشمان لێ دەستێنێ
سامیتخلص هەژار و سەلیب دەخوێنێ وەک عەندەلیب
ماڵت وێران بێ ڕەقیب لەبەر تۆ نامدوێنێ