بۆ وا بێ ڕەحمی زاڵم دەشکێنی پەڕ و باڵم
از کتاب:
            دیوانی سامی عەوداڵ
        اثر:
                سامی عودال (1910-1985)
        
             1 دقیقه
             970 مشاهده
        
        
    بۆ وا بێ ڕەحمی زاڵم دەشکێنی پەڕ و باڵم
پەڕ و باڵم مەشکێنە سووتاوی دوو چاوی کاڵم
بە ناحەق مەمسووتێنە تفڵم دڵم مەشکێنە
بۆ هەدیەی بۆنی زوڵفت چاوەڕێی بای شەماڵم
نەما سەبر و تەحەمول دەناڵێنم وەک بولبول
زاریمە وەکوو یەعقووبشخص عیشقی یوسفشخص جەمالم
عەشقی یوسف جەمالی ئەگریجە و خەت و خاڵی
سامێکی لە خوا ناکەی هێندە بۆ تۆ دەناڵم