بۆ وا بێ ڕەحمی زاڵم دەشکێنی پەڕ و باڵم
لە کتێبی:
            دیوانی سامی عەوداڵ
        بەرهەمی:
                سامی عەوداڵ (1910-1985)
        
             1 خولەک
             969 بینین
        
        
    بۆ وا بێ ڕەحمی زاڵم دەشکێنی پەڕ و باڵم
پەڕ و باڵم مەشکێنە سووتاوی دوو چاوی کاڵم
بە ناحەق مەمسووتێنە تفڵم دڵم مەشکێنە
بۆ هەدیەی بۆنی زوڵفت چاوەڕێی بای شەماڵم
نەما سەبر و تەحەمول دەناڵێنم وەک بولبول
زاریمە وەکوو یەعقووبکەس عیشقی یوسفکەس جەمالم
عەشقی یوسف جەمالی ئەگریجە و خەت و خاڵی
سامێکی لە خوا ناکەی هێندە بۆ تۆ دەناڵم