چاوت هەڵێنە لەیلەی مەسیحە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  396 بینین
چاوت هەڵێنە لەیلەی مەسیحە
ددانت گەوهەر زمان فەسیحە
عاجز مەبە تۆ عاجز مەبە لێم
عاجزی پیسە ئیشی قەبیحە
باڵات بەرز و شل ئەبرۆ کەمانی
تازەم زانیوە ناوت سەبیحە
مەزهەب مەسیحی ئای چاو ئەستێرە
کەوکەبی سەییار عەینی مەریخە
هیچ عاجز نابم خونم حەڵاڵە
ئەگریجەی داوم هەستە لە ملی خە
بەسیە بە جزیا مەمکوژە توخوا
هەستە هەڵێ...دەقی نائاشکرا خە
سامیناسناوی ئەدەبی دەناڵێ دەردی گرانە
چونکی عیشقی تۆ لە دڵی سەحیحە